ئەوروپا دهیهوێت یۆرۆ بپارێزێت
K24 – ههولێر:
کریستین لاگارد، سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندی ئەوروپا رایگەیاند، ئەرکی بانکە پارێزگاری لە سەقامگیری بەهای یۆرۆ بکات و بیکاتە ئامرازێکی دڵنیایی بۆ بەکاربەران.
بەر لە واژوو کردنی یەکەم دراوی کاغەزی یۆرۆ کە ناوی خۆی لەسەر بێت لە ئاهەنگێکی فەرمیدا لاگارد رایگەیاند، "ئەرکی ئەوانە کە پارێزگاری لەو متمانەیە بکەن و گەرەنتی بکەن کە دراوەکەیان ئاسایش و سەقامگیری لە سیستەمێکی ئاڵووگۆڕدا و بەهاکەی سەقامگیرە".