ئەمەریکا داوا لە تورکیا دەكات دەستبەرداری S-400 بێت
K24 - مۆسكۆ
له‌كاتێكدا توركیا یه‌كێكه له ئه‌ندامه گرنگه‌كانی رێكخراوی ناتۆ، به‌كڕینی سیست‌می به‌رگری ئێس 400ی رووسی، دووچاری ناكۆكی قوڵ بووه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ، چه‌ند جارێكیش ئه‌مەریكا هۆشداری داوه‌ته به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره، كه ده‌ست له كڕینی سیستمه رووسیه‌كه هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام تائێستا توركیا هۆشداریی ئه‌مەریكای به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه و له‌سه‌ر جێگیركردنی ئێس400 به‌رده‌وامه، شاره‌زایانی رووس له‌سه‌ر ئه‌م پرسه تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه.
سرگێی مارکەڤ، سەرۆکی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی سیاسی لە مۆسكۆ بە كوردستان24ی راگەیاند: "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تورکیا و ئه‌مەریکا لە رووی ستراتیژییەوە بەرەو خراپتر بوون دەچن، لەبەرامبەردا پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ رووسیا لەسەر ئاستی ستراتیژی باشتر دەبن، لەبەرئەوەی پێشتر ئه‌مەریكا هاوکاری تورکیا بوو بۆ چارەسەری دوو کێشە. یەکەم لە هەڕەشەی یەکێتی سۆڤیەت بۆسەر سەروەری خاکەکەی دووردەخستەوە، دووەم ئەمەریکا سیست‌می لاوازی تورکیای دەپاراست لە کودەتا لەلایەن چەپە کۆمەنیستەکان و نەتەوە پەرەستە راستڕەوەکانەوە. واتە پەیوەندییەکان پەیوەستبوون بەم دوو بابەتەوە بۆ ماوەیەکی درێژ. هەنووکە ئەو دووبابەتە مەترسییان بۆ سەر دەسەڵات نییە، بۆیە ئه‌مەریکا کێشە بۆ تورکیا سازدەکات بەوەی بەنیازە ده‌وڵه‌ت بۆ کورد دروستبکات و تورکیا پەلکێشی شەڕی سوریا دەکات، بۆیە تورکیا خۆی دوور دەگرێت لە ئه‌مەریکا، بەڵام هیچکات لە ناتۆ ناچێتە دەرێ، کڕینی سیست‌می ئێس400 نابێتە بەهانە بۆ دەرکردنی، چونکە ئەگەر بڕیاری دەرکردنی بشخرێتە دەنگدان پێکهاتەی یەکێتی ئەوروپا بە جۆرێكە کە هەرگیز بەکۆی دەنگ ناتوانن ئەو وڵاتە لە ناتۆ بکەنە ده‌ره‌وه".
له دیدی پسپۆڕێكی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له مۆسكۆ، سوود وه‌رگرتنی ئه‌نقه‌ره له سیست‌می به‌رگری ئێس400 رووسی، ده‌رچوونی توركیایه له یاسا و رێساكانی ناتۆ و سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێیه له جیهاندا.
ئێلینه په‌نۆمارێڤه، پسپۆڕی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لە مۆسكۆ دەڵێ: "کڕینی سیست‌می به‌رگری ئێس400ی رووسی لە لایەن تورکیاوە ئاماژەیە بۆ لەدەستدانی هەژموونی تاک جەمسەری ئەمەریکا بەسەر جیهانەوە و هاوکات باڵادەست بوونی وڵاتانی دیكە پشتڕاست دەکاتەوە، بە نموونە رووسیا و چین، واتە بنچینەی فرە جەمسەربوونی جیهان خۆی بەیان دەکات. پاشان بلۆکی سیاسی ناتۆ گۆڕانکاری بەسەردا دێت، هەروەک دابینکردنی پشتیوانی ئابووری ناتۆ ئاسان نییە، پاشان پرسی ئەوەی هەبوونی ناتۆ تاچەند پێویستە مشت‌ومڕ ئامێزە، چونکە لە ساڵی 1949 دروستبووە کە سەردەم و سەدەیەکی دیكە بووە، پرسی دەستگرتن بەسەر بازاڕی چەکدا لە جیهان بۆخۆی خاڵێکی دیكەی شایانی هەڵوەستە لەسەرکردنە، هەوڵی هەمەجۆر هەبوو بۆ دورخستنەوەی رووسیا لەو بازاڕە، بەڵام فروشتنی ئەو سیستمە لەلایەن رووسیاوە وەک سەرکەوتنی رووسیا لە فرۆشتنی بازاڕی چەکدا تەماشادەکرێت".