به‌ فه‌رمی، ئه‌مساڵ بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی لیڤه‌رپوول كۆتایی هات

لیڤه‌رپوول پێكانی یاریزانێكی خۆی راگه‌یاند

لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی شەش هەفتە لە تواناکانی فابینهۆ بێبەش دەبێت.

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکیدا لەبارەی پێکانەکەی فابینهۆی ناوەڕاستکاری بڕازیلی رایگەیاندووە، فابینهۆ بەهۆی ئەو پێکانەی لە پاژنەپێی تووشی بووە، تاکو سەرەتای ساڵی نوێ لە یاریکردن دادەبڕێت.

فابینهۆی ناوەڕاستکاری بڕازیلی لە دوایین یاری لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگ لە یاریی بەرامبەر ناپۆلی لە خولەکی ١٨ لە پاژنەپێی تووشی پێکان بوو، یارییەکەی پێ تەواو نەکرا.

پێشبینی دەکرێت فابینهۆ لە ماوەی چوار بۆ شەش هەفتە لە ١٠ یاریی رێدز داببڕێت.