سبه‌ی شاندێكی حكوومه‌ت سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
K24- سلێمانی:
بڕیارە سبه‌ی شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر بابەتی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی ھەرێم و ڕێککەوتن لەسەر دۆسیەی نەوت لەگەڵ حکوومەتی عێراق، سەردانی بەغدا بکات.
له‌مباره‌شه‌وه جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان دەڵێت: ستراتیژیه‌تی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوێت.
هه‌روه‌ها گوتەبێژی حکوومەت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان له‌وه دڵنیا دەکاتەوە، کە دابەشکردنی مووچە بە گوێرەی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی بڵاوی دەکاتەوە به‌رده‌وام ده‌بێت.
H.B