حكوومه‌تی سویسرا وێنه‌ی فێدرێر له‌سه‌ر دراوی وڵاته‌كه‌ی داده‌نێت
حكوومه‌تی سویسرا بڕیاریدا وه‌كو رێزلێنانێك له رۆجێر فێدرێر وێنه‌ی ئه‌م تێنسزانه له‌سه‌ر دراوی زیوینی بیست فره‌نكی دابنێت.
حكوومه‌تی سویسرا رایگه‌یاندووه یه‌كه‌مجاره وێنه‌ی كه‌سایه‌تیه‌ك له‌سه‌ر دراوی وڵاته‌كه‌یان داده‌نێن كه له ژیاندا بێت، بڕیاریانداوه وێنه‌ی فێدرێر له‌سه‌ر دراوی زیوی بیست فره‌نكی دابنێن و له ساڵی داهاتووش وێنه‌ی هه‌مان كه‌سایه‌تی له‌سه‌ر دراوی زێڕینی په‌نجا فره‌نكی دابنێن.
فێدرێر كه خاوه‌نی 20 نازناوی تێنسی گراندسلامه یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتووترین وه‌رزشوانه‌كانی سویسرا و به باڵیۆزی نمونه‌یی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت.