كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق داوای پاراستنی گیانی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، رایگه‌یاند، پێویسته ئاسایشی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی بواری پزیشكی بپارێزرێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌ستگیر بكرێن، كه ده‌ستدرێژیان كردووه‌ته سه‌ر كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌در له شاری نه‌جه‌ف.
كۆمیسیۆنه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌و ده‌ستدرێژیانه ده‌ربڕی كه دوێنێ كرانه سه‌ر پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌در له شاری نه‌جه‌ف و به پێویستیشی زانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندرووستی بپارێزن.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، ژماره‌یه‌ك كه‌س به چه‌قۆ و قه‌مه و شمشێره‌وه، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سه‌در له شاری نه‌جه‌ف و په‌لاماری ئه‌و كارمه‌ند و پزیشكانه‌یان دا كه سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی خۆپیشاندانه‌كان بوون.
مفوضية #حقوق_الانسان تطالب باعتقال المعتدين على كوادر #مستشفى الصدر بـ #النجف#العراق #السومرية https://t.co/8duX0wMUoZ
— AlsumariaTV-السومرية (@alsumariatv) December 2, 2019
#النجف
— reema?? (@Reemamhhm800) December 1, 2019
مجهولون يقتحمون #مستشفى_الصدر_التعليمي ويعتدون بالضرب بواسطة السيوف والقامات على الكوادر الطبية في الطوارئ الباطنية ، الذين يقدمون الخدمات الطبية للجرحى المصابين م‌من سقطوا في احداث النجف الاخيرة. pic.twitter.com/aJf373BvvW