له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 56 كه‌س به‌هۆی ئه‌نفلۆوه‌نزای به‌راز گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24- هه‌ولێر:
تاکوو ئێستا ٥٦ کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی توشبوون بە ئەنفلۆوه‌نزای بەراز گیانیان لەدەستداوە، ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش ناوەندە تەندروستییەکان لە ئامادەباشیدان، بەرپرسان دەلێن: هاووڵاتیان دەبێ لەو وەرزەدا هۆشیار بکرێنەوە، بۆ ئەوەی دۆخەکەیان لە کۆنترۆل دەرنەچێت.
له‌كاتێكیشدا به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌نفلۆوه‌نزای به‌راز بەھەموو ئێران‌دا بڵاوبووەتەوە و ئێستا رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیشی گرتووەتەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، بەرپرسانی پارێزگای سنە كۆبوونەوەیه‌كیان ئه‌نجامدا، بۆ ئەوەی پلانێك بۆ رێگریكردن و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و نه‌خۆشییه ترسناكه دابنێن.
له‌مباره‌شه‌وه دكتور ئیبراھیم قادری، بەڕێوەبەری تەندروستی زانكۆی پزیشكی سنە ئاشكرایكرد، ئێستا به‌رپرسانی شاره‌كه‌یان له حاڵەتی ئامادەباشیدان، بۆ ئەوەی دۆخەكە لە كۆنترۆڵ دەرنەچێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت، تا ئێستا لە كەمتر لە ماوه‌ی 3 مانگدا، 56 كەس لە ئێران بەھۆی توشبوون بە ئەنفۆلانزای به‌راز ناسراو به "H1N1" گیانیان لەدەستداوە، كە لەو ژماره‌یه نزیكەی 10 كەسیان ھی رۆژھەڵاتی كوردستانن.
ئەگەرچی نەخۆشییەكە جیھانییە و لە وەرزی سەرمادا لە ھەموو شوێنێك ھەیە، بەڵام بەھۆی ئەوەی دەگوازرێتەوە، ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت، قەیرانێكی گەورە دروست دەبێت، ھەربۆیە به گوته‌ی ئه‌و پزیشكه، ھۆشیاركردنەوە ھەنگاوی یەكەمی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسەیە.
به‌گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیھانی، ساڵانە 500 ھەزار كەس بەھۆی چەندین جۆر ئەنفۆلانزا ده‌مرن، كە بەشی ھەره زۆریان لە ئەفریقیا و ئاسیایە، ئەمساڵیش مانگێك زووتر ئەو ڤایرۆسە رووی لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان كردووە و تا ئێستاش جگە لەوەی 56 كەس گیانیان لەدەستداوە، بە ھەزاران كەسیش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.
H.B