بهرپرسێكی یهكێتی: ئەگەر کۆنگرە بە پۆینتیش کێشەکان چارەسهر بکات ئەوا بە سەرکەوتوو ھەژماری دەکەین
K24- سلێمانی:
بەشێك لە سەرکردەو ئەندامانی یەکێتی ئومێدێكی زۆریان لەسەر بەستنی کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەیان ھەڵچنیوە، بەڵام دواخستنەکەی ڕەنگە ئومێد بڕاویان بكات، لهمبارهشهوه بێستون سابوراوایی، لێپرسراوی بۆردی پێگەیاندنی کادیرانی یەکێتی دەڵێت: ئەگەر کۆنگرەی حزبەکەیان بتوانێت بە پۆینتیش بەشێك لە کێشەکان چارەسهر بکات، ئەوا بە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو ھەژماری دەکەن.
هاوكات ئەندامانی کۆنگرەی چوارهمی یەکێتی ئومێدەوارن کار نەگاتە ئەوەی نیەتێك بۆ نەبەستی کۆنگرەی یەکێتی ھەبێت، چونکە وهك كاروان ئهنوهر، ئەندامی کۆنگرەی چوارهم ئاماژهی پێ دهدات، بەدەر لە ھۆکارە ھونەرییەکان کە ڕەنگە پاڵنەر بێت بۆ دواخستنی کۆنگرە، ئەوا ڕازی نابن لە ژێر ھیچ بیانویەکی دیکەدا کۆنگرەی حزبهكهیان دوابخرێت.
یەکێتی نیشتیمانی لێژنەیەکی چوار کەسی لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی به لێژنەی باڵای کۆنگرە دیاریکردووە، ڕۆژانەش مەکتەبی سیاسی بۆ تاوتوێ کردنی دوا پێشھاتەکانی کۆنگرە کۆدەبێتەوە، لە دوایین کۆبونەوەشدا مەکتەبی سیاسی بڕیاری دواخستنی کۆنگرەی خستە بەردەم ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئهو حزبه و لە کۆبونەوەی ڕۆژی پێنج شەمەدا ئەو بابەتە یەکلایی دەکرێتەوە.
H.B