مەسرور بارزانی: ئەمەریکا پابەندە بە دۆستایەتی مێژوویی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەت و جەیمس جەفری

K24 – هه‌ولێر:

دوای کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەیمس جێفری، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ جەنگی دژ بە داعش، هەردوولا باسیان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان کرد.

مەسرور بارزانی رایگەیاند، حکوومەتی ئەمەریکا پابەندە بەو دۆستایەتیە مێژوویەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیەتی.

جەیمس جێفری گوتی: "خۆشحاڵم كە لەگەڵ ھاوڕێیانم لە كوردستانی عێراق كۆدەبمەوە، شانازی دەكەین بە قوربانیدانی ئێوە بەرامبەر داعش، ھیوادارم بەردەوام بین لە ھاوكاریی و ھەماھەنگی لەگەڵ یەكتر، نەك ھەر لە عێراق بەڵكو لە تەواوی ناچەكە".

لەبارەی ھێرشەكانی ئەم دوایەی داعش، جێفری رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەكەماندا بە ئامادەبوونی چەند فەرماندەیەك باسمان لەوە كرد كە ھاوكارییەكانمان بۆ شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبێت".

H.J