وه‌زیری ناوخۆ: خزمه‌تگوزاریی زیاتر ده‌گه‌یه‌نینه‌ زاخۆ

نووسینگه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت له‌ زاخۆ كرایه‌وه‌
kurdistan24.net

K24 - زاخۆ:

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەکاتی کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی شارۆچکەی زاخۆ رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسینگەی پاسپۆرت لە شارۆچکەی زاخۆ کراوەتەوە و لەماوەیەکی نزیکدا بنکەی نشینگەی زاخۆش دەکەینەوە.

گوتیشی: "سوپاسی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەکەین، کە هاوکاری زۆریان لە کردنەوەی نووسینگەکەدا کردووین".