لاڤرۆڤ: ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام به دوو شته‌وه سه‌رقاڵه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "سێرگی لاڤرۆڤ"، رایگه‌یاند، "ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام به دوو شته‌وه سه‌رقاڵه".
"لاڤرۆڤ" ئه‌و دوو شته‌ی ئاشكرا كرد، گوتی: "ئه‌مه‌ریكا یان به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر وڵاتان، یاخود به لێپرسینه‌وه له دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌وه سه‌رقاڵه".
شه‌وی رابردوو له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، "لاڤرۆڤ" باسی له‌وه‌شكرد، "هه‌ر رۆژێك سه‌ردانی واشنتن بكه‌یت، ره‌نگه هاوكات بێت له‌گه‌ڵ لێپرسینه‌وه له تره‌مپ، یان سه‌پاندنی سزایه‌كدا".
ئه‌م وه‌ڵامه‌ی "لاڤرۆڤ" دوای ئه‌وه هات، پرسیاری لێكرا سه‌باره‌ت به واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پرسی لێپرسینه‌وه له "دۆناڵد تره‌مپ" و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر رووسیادا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، لێدوانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌واڵگری كۆنگرێس، "ئاده‌م شیڤ"ی به "بێ‌نرخ" وه‌سفكرد، كه وتبووی "كۆبوونه‌وه‌ی لاڤرۆڤ و تره‌مپ سه‌ركه‌وتنه بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی رووسیا".
له‌و باره‌یه‌وه، "لاڤرۆڤ" گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه پێی وایه كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و تره‌مپ سه‌ركه‌وتنی پڕوپاگه‌نده‌ی رووسیایه، با بفه‌رموێت و دیپلۆماتكاره‌كانمان تۆمه‌تبار بكات، به‌وه‌ی وزه‌به‌خشیان به‌كارهێناوه و داوای دادگاییكردنیان بكه‌ن".
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر