بازاڕی بۆینگ سست بووه‌

بۆ نیو هێندە کەمیکردووە

K24 – هه‌ولێر:

فرۆشی بۆینگ بۆ کەمتر لە یازدە مانگی یەکەمی ئەمساڵ بۆ کەمتر لە نیوەی دابەزیووە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2018.

ئەو کۆمپانیا ئەمه‌ریکییە رایگەیاند، کۆی پێدانی فڕۆکەکانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتای ئەم مانگە 345 فڕۆکە بووە، لە کاتێدا لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 704 فڕۆکەی بە کڕیارەکانی بەخشیووە.

بە شێوەیەکی ئاسایی کڕیاران بەشێکی زۆری پارەکانیان لە کاتی وەرگرتنی پارەکان دەدەن، بۆ پێدانی فڕۆکە بە پێوەرێکی گرنگ دادەنرێت لەسەر ئەدای کارکردنی ئەو کۆمپانیا گەورەیە.

هاوکات بەشێکی زۆری فرۆشی بۆینگ لە پێشانگەی دوبەی بوو بۆ فڕۆکەوانی کە مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، تێیدا کۆی داواکاری بۆ فڕۆکەی کۆمپانیاکە گەیشتە 56 فڕۆکە لە کۆتایی مانگی تشرینی رابردوو، لە کاتێکدا تا مانگی ئۆکتۆبەر داواکاری بۆ 45 فڕۆکە تۆمارکرابوو.