ئابووری بەریتانیا کەمترین گەشە لە 7 ساڵی رابردووی تۆماردەکات

برێکزت فاکتەرە دەرەکییەکان کاریگەرییان لەسەر ئابووری بەریتانیا هەیە

K24 – هه‌ولێر:

ئابووری بەریتانیا سسترین گەشە لە حەوت ساڵی رابردوویدا لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو تۆماردەکات. 

بە گوێرەی داتا فەرمییەکان، نزیکبوونەوە لە کۆتا واده‌ی رێککەوتنی برێکزت و سستبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهان کاریگەری نەرێنی کردووەتەوە سەر ئابووری بەریتانیا.

هەروەها کۆی بەرهەمی ناوخۆ 0.7 لە سەدا لە مانگی ئۆکتۆبەر بەراورد بە هەمان مانگ لە ساڵی رابردوو دابەزیووە، ئەوەش کەمترین ئاستی گەشە بووە لە ئاداری ساڵی 2012ـەوە.

ئابووری بەریتانیا لە هاوینی رابردووەوە بەرگری دەکات بۆ ئەوەی نەچێتە دۆخی دابەزینەوە، کاتێک بەرێژەی 0.3 لە سەدا لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ دابەزی.

بەڵام لەو کاتەوە پێنوێنەکانی سستبوونەوە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە دەرچوونی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا بەدەرکەوتووە.