وەزارەتی بازرگانی: بۆ دابینکردنی بەشە خۆراك پشت بەرهەمی ناوخۆ دەبەستین

دابینکردنی شەکر و زەیتی چێشتلێنان و گەنم بە شێوەیەکی تەواو لە بەرهەمی پشتیان بە بەرهەمی ناوخۆ بەستووە

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بۆ دابینکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان %87ی پشت بە بەرهەمی ناوخۆ دەبەست.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، لەمساڵدا بە شێوەیەکی سەرەكی پشتیان بە داهاتی ناخۆ بەست بۆ دابینکردنی کاڵاکانی لە بەشە خۆراکی مانگانەدا ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو پڕۆگرامەیە کە وەزارەتی بازرگانی دایڕشتبوو بۆ پاڵپشتی کردن لە بەرهەمی ناوخۆ.

بەوەش 87 لەسەدای کاڵاکانی بەشە خۆراکی لە بەرهەمەکانی ناوخۆ پەیدا دەکەن، ئەوە دەمێنێتەوە ئەوەیە عێراق نەگەیشتووەتە ئاستی پڕکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ وەک برنج.

وەزارەتی بازرگانی دەڵێت دابینکردنی شەکر و زەیتی چێشتلێنان و گەنم بە شێوەیەکی تەواو لە بەرهەمی پشتیان بە بەرهەمی ناوخۆ بەستووە.