به‌نداوێكی دێرینی به‌ریتانیا سه‌رنجی گه‌شتیاران راده‌كێشێت
K24 – له‌نده‌ن:
دراونت، یه‌كێكە له به‌نداوه‌كانی به‌ریتانیا مێژووی درووستكردنی ئه‌م به‌نداوه بۆ نزیكه‌ی 100 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌نداوه‌كه پشت به ئاوی باران ده‌به‌ستێت. توانای گلدانه‌وه‌ی 96 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هه‌یه. ملیۆن و نیوێك هاووڵاتی سوود له ئاوی ئه‌م به‌نداوه وەردەگرن. به‌نداوه‌كه كه‌وتووەته باكووری شاری شیفێڵده‌وه، زیاتر له هه‌زار کرێکاركاریان تێدا كردووه.