رۆژنامە چینییەکان: لێدوانەکانی ترەمپ فێڵە
K24 – ههولێر:
یەکێک لە رۆژنامە چینییەکان بڵاویکردەوە، لێدوانەکانی ترەمپ لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ چین فێڵە و مەبەست لێی بەرزکردنەوەی پشکەکانی ئەمهریکایە.
لە رۆژنامە چینییەکەدا هاتووە: پەکین کاری راستەقینەی دەوێت وەک هەڵگرتنی پێناسە گومرگییەکان نەک تەنیا توویتەکانی دۆناڵد ترەمپ.
هەواڵی ئەو رۆژنامە چینییە دوای توویتەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا دێت کە رایەگهیاندبوو، واشنتن و پەکین نزیکن بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی گەورە.