بڕیارێكی ئهمهریكا توركیا تووڕه دهكات
K24- ههولێر:
پەسەندکردنی پرۆژە بڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا و ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنەکان لەلایەن سیناتی ئەمریکاوە، تورکیای تووڕە کردووە و پەیوەندییە کاڵ و کرچەکەی نێوان واشنتن و ئەنقەرەشی ھێندەی دیکە لاوازتر کردەوە.
ئۆیتوون ئۆرھان، لێکۆڵەر لە سەنتەری ئۆرسام بۆ رۆژھەڵاتی ناوەراست و شارەزا له سیاسەتی دەرەوە تورکیا لهمبارهیهوه دەڵێت: چیتر ئەمهریکا و تورکیا ھاوپەیمانی ستراتیژی یەکتر نین و ئەگەری زیاتری تێکچوونی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات زۆرە.
ئهو شارهزایه جهخت دهكاتهوه، "بەگشتی ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە بە خراپترین دۆخدا تێدەپەرن. لە تێڕوانینی تورکیاوە یەکێك لە ھۆکارەکان ھاوکاریکردنی یەپەگەیە و سیاسەتی ئەمهریکایە لە سوریا. لە تێروانینی ئەمهریکاشەوە کڕینی سیستمی ئێس ٤٠٠ی رووسی لەلایەن تورکیاوە سینات و پێنتاگۆنی زۆر تووڕە کردووە. ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنەکانیش لەم کاتەدا نیشاندانی ئەو توورەییە بوو".
ههروهها دهشڵێت: "پێموایە تورکیا لە كڕینی سیستمی ئێس ٤٠٠ پاشگەز نابێتەوە و لە سوریاش ناکشێتەەوە. چونکە ئەو دوو بابەتە بەلای ئەنقەرەوە زۆر ھەستیارن و پەیوەندییان بە ئاسایشی نەتەوەییەوە ھەیە. ھەرەچەندە چیتر واشنتن و ئەنقەرە ھاوپەیمانی ستراتیژی یەکتر نین بەڵام ھێشتا پێویستیان بە یەکترە".
بڕیارەکانی سێناتی ئەمریکا ناڕەزایی توندی تورکیای لێکەوتەوە. باڵیۆزی ئەمهریکا لە ئەنقەرە بانگھێشتکرا. ئێستا وەزیری دەرەوەی تورکیاش باس لەوە دەکات، "ئەگەر ئەمهریکا سزاکان بسەپێنێت، رێگە نادەین بنکەی سەربازی ئینجەرلیك بەکاربھێنێت".
H.B