عەبدولمەھدی رەخنە لە ئەمەریكا دەگرێت

سوپاسی حەشدی شەعبی دەكات

K24 - ھەولێر

سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی عێراق رایگەیاند، ئەوانەی ئەمەریکا سزایداون رۆڵی کارایان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش هەبووە.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، سەرۆکۆنەی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر هەندێک لەکەسایەتییە عێراقییەکان دەکات و جەختیکردووەتەوە، ئەو کەسانەی ئەمەریکا سزای خستووەتەسەریان رۆڵی کارایان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش هەبووە.

عەبدولمەھدی ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان دژی ئەوەن لەلایەن خەڵک و راگەیاندنەکانەوە سووکایەتی بە سەرۆکی وڵاتان بکرێت لە عێراق.

ئەم گوتانەی عەبدولمەھدی دوای ئەوە دێت كە ئەمەریكا ناوی چەند سەركردەیەكی حەشدی شەعبی خستە ناو لیستی سزادراوان.