ئێران پاڵاوگەیەکی نوێی نەوتی لە رۆژھەڵاتی كوردستان دادەمەزرێنێ
K24 - ھەولێر
حكوومەتی ئێران ئاشكرای دەكات، پاڵاوگەیەكی نوێی نەوتی لە رۆژھەڵاتی كوردستان دادەمەزرێنێت.
بەگوێرەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی ئێران، پاڵاوگەیەكی نەوتی نوێ لە شاری كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان دادەمەزرێت و بڕیارە بەردی بناغە لە پڕۆژەكەی ئاناھیتا بەمزووانە دابنرێت.
ھەر بەپێی وەزارەتەكە، پارەداركردنی پڕۆژەكە لەلایەن كەرتە تایبەتەكانەوە دەبێت و دامەزراندنیشی دەبێتە ھۆكاری بەدەستھێنانی وێستگەیەكی نوێی نەوتی لەو وڵاتە.
ئەمە لەكاتێكدایە كەرتی نەوتی ئێران تاوەكو ئێستاش لەژێر سزاكانی ئەمەریكایە و ناتوانی مامەڵەی پێوە بكات و ئەوەش ئابووری وڵاتەكەی بەرەو داڕمان بردووە.
ھ.م