داعش دوو ئه‌ندامی پۆلیسی فیدراڵی له كه‌ركووك كوشت
K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15/12/2019 رایگه‌یاند: "دوو ئه‌ندامی پۆلیسی فیدراڵی عێراق له شاری كه‌ركووك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كوژراون".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به‌و بۆنه‌یه‌وه بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، له دۆڵی زه‌غیتون له باشووری ریاز له كه‌ركووك، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری ئۆتۆمبێلێكی ئازووقه‌ی سه‌ر به فیرقه‌ی ئالیاتی پۆلیسی فیدراڵییان داوه، خراپی كه‌شوهه‌واكه‌یان قۆستووه‌ته‌وه و دوو پۆلیسی فیدراڵی عێراقیان كوشتووه".
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاشكرایكردووه، هێرشه‌كه به چه‌كی سووك ئه‌نجامدراوه و سه‌ره‌نجام دوو ئه‌ندامی پۆلیسی فیدراڵی كوژراون.
به‌رده‌وام له ناوچه جیاجیاكانی عێراق چه‌كدار و شانه نوستووه‌كانی عێراق كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و په‌لاماری ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی شڤیلی ئه‌و ناوچانه ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی پێشتر له‌ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌دا بوون.