پارته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ شه‌قامی توركیا به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات
K24- ئه‌نقه‌ره:
پارتە نوێیەکەی ئەحمەد داودئۆغڵو بووەتە قسە و باسی سەرەکی شەقامی سیاسی تورکیا. بەشێك لە شرۆڤەکارانیش دەڵێن: تاوەکو بەشێوەیەکی کرداری هەنگاوەکانی پارتەکەی داودئۆغڵو نەبینن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ناتوانین متمانە بە قسەکانی بکەین.
له‌مباره‌یه‌وه ئیبراهیم گوچلو، شرۆڤه‌كاری سیاسی ده‌ڵێت: "كاتێك ئێمه سه‌یری كارنامه‌ی پارته‌كه‌ی داودئۆغلۆ ده‌كه‌ین، ده‌بینین كه پارێزگاری له دیموكراسیه‌ت، مافی مرۆڤ و ئازادی ده‌ربڕین و هزری ده‌كات، ئه‌مه شتێكی باشه، به‌ڵام ئێمه ناتوانین له ئێستاوه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ین، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد شتێكی پێشنیاز كردبێت. هێشتا زووه ئه‌مه ره‌ت بكه‌ینه‌وه یانیش قبووڵی بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر رێبازی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌گه‌ر توركێكیش چاره‌سه‌رێكی بۆ پرسی كورد هه‌بێت، ده‌توانین دانوستانی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین".
له‌ناو 154 دامه‌زرێنه‌ری پارته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ، كه به ناوی گه‌له‌جه‌ك "دواڕۆژ" راگه‌یه‌ندراوه، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی كورد هه‌ن، كه پێشتر له ریزی پارته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان "ئاكپارتی" كاری سیاسی‌یان ده‌كرد، به‌گوێره‌ی شرۆڤه‌كارانی سیاسی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاكپارتی له سیاسه‌ت و هێڵه گشتییه‌كانی ساڵی 2002 دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، بۆیه زۆرێك له‌و كوردانه‌ی پشتیوانی ئاكپارتییان ده‌كرد باوه‌ڕیان به‌وه نه‌ماوه، كه ئاكپارتی چاره‌سه‌ری پرسی كورد، گرفته‌كانی به‌رده‌م ماف و دیموكراسییه‌ت ده‌كات، له‌مباره‌شه‌وه بایرام بۆزیه‌ل، جێگری سه‌رۆكی گشتیی پارتی سۆسیالیستی كوردستان "PSK" جه‌خت ده‌كاته‌وه، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داودئۆغلۆش یه‌كێكه له كۆنه په‌یڕه‌وانی ئاكپارتی، بۆیه نابێ كورد زۆر متمانه‌ی پێ هه‌بێت، به‌ڵام ده‌توانن له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه كۆتایی به‌و باره له‌ناكاوه بهێنن، كه ئێستا له ئارادایه".
سیاسه‌تمه‌داران و شرۆڤه‌كاران له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌گه‌ر پارته‌كه‌ی داودئۆغلۆ به راستی پرسه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و به كارنامه‌ی ریفۆرم بێته ناو جه‌ماوه‌ر، ئه‌وا ده‌توانن له باكووری كوردستان رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگده‌رانی ئاكپارتی و هه‌ده‌په بۆ خۆیان راكێشن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی سۆز و په‌یمانه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، پێویسته سه‌ره‌تا به‌هێزه‌وه ده‌ركه‌ون یانیش ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست.
H.B