نێیمار: ته‌نیا ئه‌م یاریزانه شایسته‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینه
نێیمار ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌و جیهانه ته‌نیا لیۆ مێسی شایسته‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینه، ده‌شڵێت: مێسی شایسته‌ی ئه‌وه‌یه هه‌موو ساڵێك خه‌ڵاتی باشترینی جیهانی پێبدرێت.
نێیمار دا سیلڤا له لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مێسی به شایسته‌یی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2019ـی بردۆته‌وه، چونكه لوتكه‌ی باشترینه‌كانی جیهانی گرتووه.
نێیمار ده‌شڵێت: لیۆ مێسی یاریزانێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره، ئێستا لیۆ زۆر له‌وكاتانه باشتر كه هاوشانی یه‌كتر یاریمان كردووه.