كۆتایی ئه‌م مانگه یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆنگره ده‌به‌ستێت
K24- هه‌ولێر:
بڕیارە ٢٨ و ٢٩ی ئەم مانگە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆنگرەی خۆی ببەستێت و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات، له حزبێكی سیاسییه‌وه ببێته حزبێكی په‌روه‌رده‌یی.
له‌مباره‌شه‌وه خەلیل ئیبراهیم، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو دەڵێت: کۆنگرەکە بەهۆی ئەنجامی خراپی دوو هەڵبژاردنی رابردووەوە پێشخراوە و بۆ ئەمجارە یەکگرتوو شێوازی کارکردنی خۆی دەگۆڕێت، بەجۆرێك كه زیاتر دەبیتە حزبێك بۆ پەروەردە و بانگخوازی.
هاوكات محەمەد بازیانی، شارەزای رەوتە ئیسلامییەکانیش دەڵێت: کێشەکان لە کۆنگرە گەورەترن و ئه‌گەر ئیسلامییەکان خۆیان لە گرێ دەروونییە کەسییەکان ڕزگار نەکەن، حاڵیان لەمڕۆ باشتر نابێت.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەساڵی ١٩٩٤ دامەزراوە و هەتا ئێستا 7 کۆنگرەی بەستووە، بەڵام بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە، بڕیاریاندا کۆنگرەی پێشوەختە ببەستن و چەندین مانگیشە ئامادەکاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دەکرێت.
H.B