سه‌در به واژۆی "هاووڵاتی" په‌یامێك ئاراسته‌ی هه‌مووان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له ژێر ناوی "هاووڵاتی" چه‌ند په‌یامێك ئاراسته‌ی هاووڵاتیان و لایه‌نه سیاسییه‌كان و خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات.
سه‌در به چه‌ند دێرێك هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕیوه و له یه‌كه‌م دێردا نووسیویه‌تی: "كوشتن راگرن"، كه مه‌به‌ستی له تیرۆركردنی چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه.
له دێری دووه‌میش، كه په‌یامێكی سیاسییه و ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كانی كردووه، به‌تایبه‌تیش بۆ ده‌ستنشانكردنی كاندیدی نوێ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌ڵێت: "تاقیكراوه تاقی ناكرێته‌وه"، ئه‌وه‌ش په‌یامێكی روونه كه هه‌ر كه‌سێك له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بووبێت، دووباره ئه‌و پۆسته وه‌رناگرێته‌وه.
له دێری سێیه‌می تویته‌كه‌شدا كه په‌یامێكه بۆ خۆپیشانده‌ران، نووسیویه‌تی: "پارێزگاری له خۆپیشاندانی ئاشتییانه بكه‌ن"، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان به لاڕێدا نه‌برێن.
دوای ئه‌وه‌ش رووی ده‌می ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات و به "پاڵه‌وان" وه‌سفیان ده‌كات و ده‌ڵێت: "پاراستنی عێراق ئه‌ركی ئێوه‌یه".
له كۆتایی تویته‌كه‌شدا سه‌در وه‌ك هاووڵاتییه‌ك خۆی ناساندووه و نووسیویه‌تی: "هاووڵاتی: موقته‌دا سه‌در".
رسائل#اوقفوا_الاغتيالات#المجرَب_لا_يُجرَب#حافظوا_على_السلمية
— مقتدى السيد محمد الصدر (@Mu_AlSadr) December 17, 2019
ثم ا‌قول لقواتنا الامنية البطلة#حماية_العراق_واجبكم
المواطن
مقتدى الصدر
ئ. م