ئه‌مڕۆ نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بڕیار له‌سه‌ر لادانی دۆناڵد تره‌مپ ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، "نانسی پیلوسی"، رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان ده‌نگ ده‌دات له سه‌ر بڕیاری تۆمه‌تباركردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ئامانجی له‌كاردوورخستنه‌وه‌ی".
رۆژی سێشه‌ممه (17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2019)، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، "نانسی پیلوسی" داوای له ئه‌ندامانی دیموكراتیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆیان به‌كار بهێنن، كه ده‌ستوور بۆی ده‌سته‌به‌ر كردوون. دوو تۆمه‌ت به شێوه‌ی یاسایی ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ بكه‌ن.
پیلوسی گوتیشی: "زۆر به‌داخه‌وه، سه‌رۆك خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كردووه، كه هه‌یه‌تی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كاری هێناوه. هه‌روه‌ها كاری كۆنگرێسی په‌كخستووه، چونكه داوایكردووه، ئه‌و له‌سه‌رووی لێپرسینه‌وه، ده‌ستوور و گه‌لی ئه‌مه‌ریكاوه بێت، به‌ڵام له ئه‌مه‌ریكا هیچ كه‌سێك له سه‌رووی یاساوه نییه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه بۆ ده‌نگدان له سه‌ر بڕیاری تۆمه‌تباركردنی دۆناڵد تره‌مپ. ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كه‌ن و هیواخوازن ئێمه رێز له ده‌ستوور بگرین، به‌رگری له دیموكراسیه‌تمان بكه‌ین".
دوای كه‌متر له (سێ) مانگ له دۆسیه‌ی ئۆكرانیا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگ له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنی "تره‌مپ" ده‌دات، به تۆمه‌تی "خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات" و "درووستكردنی كۆسپ له‌به‌رده‌م كۆنگرێس".
دیموكراته‌كان زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێكده‌هێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌نگ بۆ دوورخستنه‌وه و لادانی "تره‌مپ" بدرێت، ئه‌وا، "دۆناڵد تره‌مپ" ده‌بێته (سێیه‌م) سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رێككاری بۆ لادانی گرتبێته به‌ر. دوای "ئه‌ندرۆ جۆنسۆن" له ساڵی (1868) و "بیل كلینتۆن" له ساڵی (1998).
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر