ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ هه‌ڕه‌شه‌ی په‌شیمانكردنه‌وه له ئه‌ردۆغان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، سه‌رۆكی پارتی گه‌له‌جه‌ك "دواڕۆژ" دووپاتی ده‌كاته‌وه، به هۆی دژایه‌تیكردنی بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌ردۆغان له سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران لایدا، جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و له ره‌فتاره‌كانی ئه‌ردۆغان بێده‌نگ نابێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی حزبه تازه دامه‌زراوه‌كه‌شی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ گوتی: "ئێمه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگمان ئه‌نجامدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له میدیاكان باس نه‌كرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بابه‌تی به‌ر له 3 ساڵ نوێ ده‌كاته‌وه و ئێمه تاوانبار ده‌كات"، هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه گوتی: "كاتێك من سه‌رۆك وه‌زیران بووم له دژی چه‌سپاندنی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بووم، بۆیه منی له‌و پۆسته لادا".
دووپاتیشیكرده‌وه، "با ئه‌ردۆغان باش بزانێت، كه ئێمه به‌رامبه‌ر به‌و تۆمه‌تانه بێده‌نگ نابین كه خستوویانه‌ته ئه‌ستۆی ئێمه، ئه‌گه‌ریش به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا په‌شیمانتان ده‌كه‌ینه‌وه".
H.B