مێسی، گریزمان و سوارێز زه‌برێكی گه‌وره‌یان له ئالاڤێس دا
بارسێلۆنا به سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له دژی ئالاڤێس تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 21 دێسێمبه‌ری 2019، بارسێلۆنا له كامپ نوو میوانداریی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی كرد، له خوله‌كی 14 ئانتوان گریزمان شریتی گۆڵه‌كانی بارسێلۆنا بڕی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات، ئارتورۆ ڤیدال گۆڵی دووه‌می بۆ بارسێلۆنا زیاد كرد.
له خوله‌كی 56 بیری یونس یاریزانی ئالاڤێس جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه تۆڕی بارسێلۆنای هه‌ژاند.
دواتر له خوله‌كی 69ـی گێمی دووه‌م، لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا وه‌ڵامی ئه‌و گۆڵه‌ی ئالاڤێسی دایه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا به لێدانێكی مووشه‌كی گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، به‌مه‌ش مێسی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له 2019 گه‌یانده 50 گۆڵ و بۆ نۆیه‌مین ساڵه له‌سه‌ریه‌ك ئه‌م ژماره‌یه تۆماره ده‌كات.
له خوله‌كی 75 لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی به لێدانی پێناڵتی گۆڵی چواره‌می بارسێلۆنای تۆمار كرد.
یانه‌ی بارسێلۆنا ژماره‌ی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی لالیگا گه‌یانده 39 خاڵ، لیۆنێل مێسیش پێش كه‌ریم بنزێما كه‌وته‌وه و به 13 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگای گرتۆته ده‌ست.