له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین
K24 - هه‌ولێر:
ستیفین هیكی، باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق، له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كوردستان 24، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی.
باڵیۆزی به‌ریتانیا باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه وڵاته‌كه‌ی له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و داعش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌ی باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ كوردستان 24:
كوردستان 24: ئه‌مڕۆ دیدارێكمان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی گه‌نج و پڕ وزه هه‌یه كه نوێنه‌رایه‌تی وڵاتێكی زلهێز ده‌كات و رۆڵێكی كارایان له‌سه‌ر پرسه‌كانی جیهان هه‌یه به‌تایبه‌تی له عێراق. ئه‌ویش به‌ڕێز ستیفن هیكی باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراقه. به‌خێربێیت و زۆر سوپاسیش بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته. هیوای سهركهوتنیشت بۆ ده‌خوازین له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ت.
باڵیۆز: زۆر سوپاس بۆ ئه‌و بەخێرهاتنه گەرمە، هەستێکی زۆر مەزنە کە لێرەم لە هەولێر، ئه‌مه سێیەمین سەردانمە بۆ شارەکە، 10 ساڵ لەمەوبەر سەردانی ئێرەم کرد، ناوازەیە کە دەبینین ئەو پیشکەوتنە بەرجەستەیە روویداوە لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو و هەستێکی خۆشه كه جارێكی دیكه گه‌ڕاومه‌ته‌وه.
كوردستان 24: ئێوه سه‌ردانی كوردستانتان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوویتهوه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویتهوه. ئه‌و پرسانه چی بوون كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا باستان كردن؟
باڵیۆز: راست دەکەیت، سێ کوبوونەوەی زۆر بەرهەمهێنم هەبوو، باسی کیشەی جیا جیامان کرد، بەدڵنیاییەوە تاووتوێی پرسەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقمان کرد، بە تایبەتیش لە لایەنی ئەوەی چۆن بەریتانیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەتوانن لە نزیکەوە بە یەکەوە قسە بکەین، ئێمە چەندین ساڵە هاوڕێ و هاوپەیمان بووین، تا ئاستێکی ناوازە لە لایەنی جیا هاریکاری یەکترمان کردووە، چ لایەنی سیاسی بێت، ئابووری، یان ئاسایش، قسەمان لەسەر بەهێزکردنی هاریکارییەکانمان بۆ یەکتری کرد بۆ ساڵەکانی داهاتوو.هەروەها تاووتوێى بارودۆخی سیاسی، ئێرە، عێراقمان کرد، وەک روونە لە ماوەیەکی تایبەت هاتوومەتە عێراق، ئاستەنگی زۆر هەیە کە رووبەرووی عێراق دەبنەوە، دەبینی خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی تری باشووری عیراق ئەنجام دەدرێن، باسمان لەو قەیرانە سیاسییانەی بەغدا کرد، کە چۆن بتوانین بەیەکەوە کار بکەین و چارەسەرێکی سیاسی ئاشتیانە بدۆزینەوە، لە هەمان کات تاووتوی وێنە هەرێمیە فراوانەکەشمان کرد، بە دڵنیاییەوە هەولێر لە کرۆک و ناوەراستی هەرێمێکی سەرنجراکیش و بە بزاوت دایە سەرباری ئاستەنگەکان، ئێمە بارودۆخی هەرێـیمان تاووتوێ کرد بۆ ئەوەی بزانین چۆن دەتوانین بەیەکوە کار بکەین تا لەوە دڵنیا بین عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق، سەقامگیر و گەشەکردوو و دێموکراتین."
كوردستان 24: وه‌كو ده‌زانین جه‌نابت تازه له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ت دهستبهكاربوویت و ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ت لێپرسم روانگه‌ت چییه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گشتی؟
باڵیۆز: باشە... هەستێکی زۆر ئەرێنیم هەیە بەرامبەر ئێرە، هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق، بەر لە هەموو شتێک ئێوە زۆرتان بەدەستهێناوە، کە ئۆتۆمبێل لیدەخوڕیت هاتووچۆ ده‌كه‌یت و دەبینیت کە جێی سەرنجە ئەو گەشهیە دەبینیت لە رووی ئابووری، من تامه‌زرۆی ئەو دەرفەتانەم کە دروست دەبن و هەن بۆ وەبەرهێنان لە نێوان به‌ریتانیا و هەرێمی کوردستانی عێراق لە قۆناخه‌كانی داهاتوو.. پەیوەست بە عێراق، بە گشتی لە دەیەکانی رابردوو کاتێکی خراپ‌دا تێپەڕ بووە، بەدڵنیاییەوە پاشهاتەکانی 2003 ئازادکردن، شەڕی جیاکاریی ئایینی، دواتر جەنگ و رووبەرووبوونەوە لەگەڵ داعش لە 2014وە، به‌ڵام عێراق بەسەر زۆر لە ئاستەنگەکان سەرکەوتووە و زۆریشی بەدەسهێناوە، بە دڵنیاییەوە پێموایە ئێستا ئێمە له ساتێکی زۆر گرنگی عێراق داین، بەهۆی خپێشاندانە بەرفروانەکان کە لە بەغدا دەیانبینین، لە بەسرە، لە شوێنەکانی تر، به‌ریتانیا، ئێمە خۆمان زۆر بە هاوڕێی عێراق دەزانین، دەمانەوێت هاوکاری عێراق و عیراقییەکان بکەین لە درووست‌کردنی دامەزراوەی بەهێز کە هاوکاربن بۆ ئەوەی وڵاتەکە بکەن بە شوێنێکی سەقامگیر و گەشەکردوو بۆ هەموو عێراقییەکان. ئێستا پێموایە زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ هەرێمـی کوردستانی عێراق و هەروەها لەگەڵ بەغداش کار دەکەین، بۆ ئەوەی ئەو قەیرانەش تێپەڕێنین و جارەسەرێک بدۆزینەوە کە بگاتە خاڵی هاوبەش و سازان لە نێوان خواستی خۆپیشاندەران و حکومەتی عێراق، ئێستا ئەوە خاڵی گرنگیپێدانی ئێمەیە.
كوردستان 24: جه‌نابی باڵیۆز وه‌كو ئاگاداریت هه‌فته‌ی رابردوو كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 100 رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی تێپه‌ڕاند، ئێوه وه‌كو به‌ریتانیا چۆن ده‌ڕواننه كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كارنامه‌كانی؟
باڵیۆز: پەیوەندییەکی نایابمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، سەرۆك وەزیرانیشم بینیوه و كۆبوومه‌وه له‌گه‌ڵی، ئەو زۆر باسی بەرنامە چاکسازيیەکەی کرد کە دایڕشتووە، ئێمە زۆر بە بەهێزیی پاڵپشتی لە هەوڵەکانی دەکەین بۆ چاکسازیکردن لە حکومەت و زیاتر کاراکردنی و پێشکەشکردنی زیاتر بە هاووڵاتیان، دەمانەوێت پاڵپشتی لەوە بکەین بەهەر شێوەیەك بێت، کەمێك باسی ئەوەمان کرد، لە هەمان کاتدا باسی کێشە مەزنەکانی عێراقمان کرد، چۆن بتوانین بەیەکەوە کاربکەین و ئەو کێشانە چارەسەر بکەین.
كوردستان 24: ئێستا ده‌بینین عێراق رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه و شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه. بۆچوون و هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا چییه له‌باره‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه ئێستا له شاره‌كانی به‌غدا و باشوور رووده‌ده‌ن؟
باڵیۆز: سوپاس، راستە بە دڵنیاییەوە پەیوەندیەکی مێژوویمان لەگەڵ عیراق هەبووە و بەردەوام دەبین لەوەی خۆمان بە باشترین هاوڕێیەکانی عیراق لەقەڵەم بدەین، لەو کاتەی عیراق هەوڵی زاڵبوون بەسەر ئەو هەموو ئاستەنگانە دەدات، پەیوەست بە خۆپێشاندانەکان، من داوکارییەکانیانم بینیوە و بیستووە، هەموو ئەوانەشی قسەم لەگەڵ کردوون دان بەوە دەنێن، کە داواکاریی خۆپێشاندەران رەوا و یاسایین، زۆربەی خۆپێشاندەران داوای دەرفەتی كارکردنی زیاتر دەکەن، داوای خێراکردنی جەنگی دژی گەندەڵی دەکەن، خزمەتگوزاری زیاتر و خزمەتگوزاری تەندرووستی باشتریان دەوێت، پەروەردەی باشتر، رێگە و ئامرازى گواستنەوەی باشتریان دەوێت بۆ هەموو عیراقییەکان، تێگەیشتنێك هەیە کە ئەو داوایە رەوانهی دەبێت وەڵامیان بدرێتەوە، لە هەمان کات، زۆر نیگەرانی ئەو توندوتیژیيەم کە لە بەرامبەر خۆپێشاندەران بەکارهاتووە، ریپۆرت هەن لە لایەن کۆميسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عیراقی و رێکخراوەکانی تری مافەکانی مرۆڤ، ئاماژە بەوەدەدەن کەنزیکەی 500 خۆپێشاندەری عێراقی کوژراون، ئەوە لە دەسپێکی تشرینی یەکەم و نزیکەی 18 هەزار کەسی تر بریندار بوون، بە روونیی ئەوە جێی قەبوڵکردن نیيە، ئێمە نیگەرانییەکامان بۆ حکومەتی عێراق روون کردۆتەوە، هەندێك گفتوگۆی بنیاتنەرانەشمان هەبووە لەگەڵ (سەرۆك وەزیران) عادل عەبدولمەهدی کە چۆن گۆڕانکاريی بکەین و چۆن دڵنیا بین کە هێز بەکارنایەت لە دژی خۆپيشاندەران، تا دڵنیاش بین کە لێکۆڵینەوەی زۆر هەن لەبارەی کوژرانی خۆپێشاندەران و دادگاییكردنی به‌رپرسه‌كان، لە هەمان کاتدا، پێموایە حکومەت راست بووە لەوەی ئاماژەی داوە بە هێرشکردنە سەر دامه‌زراوە و باڵەخانەکان و سووتاندنی کونسوڵخانەی ئیرانمان بینی، بە روونی ئەوەش قەبوڵکراو نيیە، دەبێت سەروەری یاسا جێبەجێ بکرێت، به‌رامبه‌ر بە خۆپێشاندەران و هێزەکان، خوازيارین لە رۆژ و هەفتەکانی داهاتوو، هەوڵ بدەین خۆپێشاندەران لە هێرشەکان بپارێزرێن، لە هەمان کاتدا لەو کەمینەیەی نێو خۆپیشاندەران بپارێزرێن کە توندوتیژیان ئەنجامدا.
كوردستان 24: هه‌روه‌كو ده‌زانین سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقییه‌كان له ههوڵدانان بۆ دیارییكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ. ئایا رۆڵی به‌ریتانیا له‌م پڕۆسه‌یه چی ده‌بێت، ئایا به‌ریتانیا خوازیاره سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ چی كارێك بكات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه؟
باڵیۆز: له‌راستیدا یه‌كه‌م خاڵ كه ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌م، ئه‌وه‌یه ئه‌وه ئه‌ركی عێراقییه‌كانه، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ده‌ستنیشان بكه‌ن و ئه‌وه ئه‌ركی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئێران نییه. وه‌كو ئاگادارم پڕۆسه‌كه له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه له‌نێو په‌رله‌مان ده‌ستیپێكردووه بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ. هیواداریشین كه سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ به‌رده‌وام بێت له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی پێشووتره‌وه دهستیانپێكردبوو. كه‌سێكیش بێت كه ببێته پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و خۆپیشانده‌ران. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێ دیالۆگ له‌نێوان گه‌لی عێراق هه‌بێت، تاوه‌كو چاره‌سه‌رێكی سیاسی گشتگر بۆ قه‌یرانه‌كان بدۆزنه‌وه.
كوردستان 24: ده‌مه‌وێت له‌باره‌ی رۆڵی ئه‌مریكاشه‌وه لێت بپرسم، ئێستا واده‌بینرێت كه ئه‌مریكا پشتگیریی له خۆپیشانده‌ران ده‌كات. به‌ڵام به‌ریتانیا بێده‌نگ بووه یانیش هیچ هه‌ڵوێستێكی دیارییكراوی نه‌بووه. بۆچی به‌ریتانیا له‌باره‌ی ئه‌م ره‌وشه‌ی عێراق بێده‌نگه؟
باڵیۆز: پێموانییه ئێمه بێدهنگبووبین. به‌رای من ئێمه هه‌ڵوێستێكی راشكاو و روونمان هه‌بووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌بێ چی بكرێت، به‌تایبه‌تی له‌پرسی به‌كارهێنانی هێز له‌دژی خۆپیشانده‌ران. هه‌روه‌ها من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ش نیم كه ئه‌مریكا پشتگیریی خۆپیشانده‌رانیان كردووه، به‌تایبه‌تی لهمڕووهی خۆپیشاندانه‌كان جووڵه‌یه‌كی ته‌واو تایبه‌ته به عێراقییه‌كان. ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن، گه‌نجانی عێراقین و خه‌ڵكی شاره‌كانی به‌غدا و باشوورن، ئه‌وه ئه‌وانه‌ن كه درووشمه‌كانی خۆپیشانده‌رانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و داوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن. من زۆر روونبووم له‌وه‌ی كه ئه‌مه بزووتنه‌وه‌یه‌كی عێراقییه. ئه‌وه‌ش راسته كه ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ئیدانه‌ی توندوتیژییه‌كانیان كردووه و داوای دیالۆگ و چاكسازییمان كردووه، به‌ڵام ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه له‌لایه‌ن رۆژئاواوه پشتگیریی ناكرێت. به‌ڵكو له قووڵایی گه‌لی عێراقه‌وه هه‌ڵقووڵاوه، هه‌ربۆیه كه داواكارییه‌كانیان گوێیان لێده‌گیرێت و به‌هێزیشن.
كوردستان 24: جه‌نابی باڵیۆز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا حكوومه‌تی عێراقی رووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران بووه‌ته‌وه. به‌ڵام ئێستا توانراوه كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ربكرێت و به‌غدا و هه‌ولێر بگه‌نه رێككه‌وتن به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسه‌كانی نه‌وت و بودجه. ئێوه وه‌كو به‌رتیانیا چۆن ده‌ڕواننه ئه‌م هه‌نگاوه؟
باڵیۆز: ئێمه خۆشحاڵین به‌و پێشهڤهچوونهی هه‌بووه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی پرسه‌كانی بودجه و نه‌وت. پێمانوایه ئه‌وه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه. پێشمانوایه كه ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتنێكی كۆتایی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر و به‌غداش ده‌بێت. بێگومان له به‌غدا سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ و حكوومه‌تێكی نوێ دێت و ئه‌وكاتیش ئێمه وه‌كو به‌ریتانیا و بێگومان كۆمه‌ڵگای نێودهوڵهتيیش به‌گشتی هانی هه‌ردوولا ده‌ده‌ین كه بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه بێته ئاراوه ئه‌وا باڵی سه‌قامگیریی و خۆشگوزه‌رانی ده‌كێشێت به‌سه‌ر ته‌واوی عێراقدا. بۆیه ئێمه وه‌كو به‌ریتانیا به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین كه پشتگیریی ئه‌و هه‌وڵانه بكه‌ین.
كوردستان 24: به‌ریتانیا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی له‌شه‌ڕی دژ به داعش. ده‌مه‌وێت بزانم كه ئایا به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و هاوكاریكردنه به‌تایبه‌تی له‌م ساته‌دا كه چه‌كدارانی داعش خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن و هێرشه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه؟
باڵیۆز: ئه‌وه راسته كه به‌ریتانیا هاوكاری و پشتگیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین. هه‌روه‌ها وه‌كو به‌ریتانیا رۆڵێكی گه‌وره‌مان هه‌بووه له‌نێو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش. له‌و ئه‌ركه‌شمان به‌رده‌وام ده‌بین. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا نابێت ئه‌وه‌ش پشتگوێ بخه‌ین كه مه‌ترسی داعش هه‌ر ماوه له‌ته‌واوی عێراق. بۆیه وه‌كو به‌ریتانیا ئێمه زۆر به ئاگاوه ده‌ڕوانینه مه‌ترسییه‌كانی داعش بۆ سه‌ر عێراق و سووریا و هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر به‌ریتانیاش. بۆیه له هه‌وڵه‌كانمان له‌دژی ئه‌و رێكخراوه به‌رده‌وام ده‌بین و وه‌كو به‌شێكیش له‌و هه‌وڵانه له‌نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین.
كوردستان 24: ئایا ئه‌گه‌ر بێت و قه‌یرانه‌كانى عێراق بووه هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ڕی تایفهگهريی له عێراق سه‌رهه‌ڵبدات. چی به‌سه‌ر عێراق دێت و ئایا ده‌وڵه‌تی عێراق ناكه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه؟
باڵیۆز: وه‌كو بینيومانه له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا عێراق به‌ده‌ست ناكۆكی تایفه‌گه‌رییه‌وه ده‌ناڵێنێت و نامانه‌وێت ئه‌و ناكۆكیانه دووبارهببینینهوه. ده‌شزانین كه مه‌ترسی خراپبوونی ره‌وشه‌كه هه‌یه و بینیویشمانه كه به‌غدا و شاره‌كانی دیكه شه‌ڕ و پێكدادانی تێدابووه، بۆیه ده‌بێ ئێستا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رێگهنهدهین شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كان گرژتر بن و ده‌بێ كارى له‌پێشینه‌ش ئه‌نجامدانی چاكسازیی بێت و هه‌ندێ داواكاری خۆپیشانده‌رانیش جێبه‌جێ بكرێن و هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان بدرێت كه ئێستا هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌و گرژیانه‌ی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و سه‌ركرده سیاسییه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌كو له ته‌ندرووستیش هه‌یه خۆ پاراستن له چاره‌سه‌ر باشتره و پێموایه ئێستاش ئێمه له قۆناخی خۆپاراستنین، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و خۆپاراستنه درێژه نه‌كێشێت، بۆیه ئه‌ركی حكوومه‌ته هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه بدات.
كوردستان 24: با دوا پرسیارت لێبكه‌م جه‌نابی باڵیۆز. پێتوانییه كه چاندنی دیموكراسی له وڵاتێكی وه‌كو عێراقدا به‌رهه‌می ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا قسه هه‌یه كه هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت عێراق بگه‌ڕێننه‌وه سه‌رده‌می سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه عێراق به‌ره‌و سه‌رده‌می دیكتاتۆرییه‌ت ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟
باڵیۆز: ئه‌وه له هه‌موو جیهان روون و ئاشكرایه كه بنیاتنانی دیموكراسی، ئه‌ركێكی ئاسان نییه و قورسه و پێویستیشی به كاته. هه‌روه‌ها پێویسته هه‌موو لایه‌كیش هاوكاری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بكات تاوه‌كو دیموكراسییهتهكه به‌هێز بێت. ئێمه‌ش له به‌ریتانیا ده‌مانه‌وێت له هاوكاریكردنی عێراق به‌رده‌وام بین بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و دیموكراسیه‌ی باسی ده‌كه‌ین. ئێمه بێ ئاگانین له‌وه‌ی كه ئه‌و پڕۆسه‌یه كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت و ئه‌و تهحهدیانهشی كه دێته پێش ئه‌و پڕۆسه‌یه، به‌ڵام من پێموایه كه پێشكه‌وتنی باش له عێراق هه‌بووه و نابێت ئه‌و پێشكه‌وتنانه له‌بیر بكه‌ین. بۆیه پێموایه كه دووركه‌وتنه‌وه له‌و پێشكه‌وتنانه‌ش بۆ عێراق مه‌ترسیدار ده‌بێت و دووربكه‌وێته‌وه له رێگای گه‌یشتن به دیموكراسییه‌كی سه‌قامگیر و گه‌شه‌كردوو. ره‌نگه هه‌ندێ ده‌نگ هه‌بن باس له گه‌ڕانه‌وه بۆ رێگای ئۆتۆكراتیك بكه‌ن، به‌ڵام عێراق ئه‌و رێگایه‌ی بینیوه و له‌سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن و پێموایه كه عێراق به‌و ئه‌زموونه‌دا تێپه‌ڕيوه و په‌ندیان لێوه‌رگرتووه، بۆیه ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تيی ئه‌ركی سه‌رشانمانه هاوكاری عێراق بكه‌ین دیموكراسییه‌كه‌ی گه‌ش بكات و دیموكراسیش ته‌نیا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نییه به‌ڵكو په‌یوه‌سته به سه‌روه‌ری یاسا و به‌هێزیی داموده‌زگا حكوومییه‌كان. پێشموایه كه ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ن و شان به شانی هه‌رێمی كوردستان و دراوسێكانی عێراقیش و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌و بڕوایه‌دام كه هه‌لێكی زێڕین له‌به‌رده‌ممانه بۆ پته‌وكردنی پڕۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی عێراق و وڵاتێكی سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌ران بنیات بنێین.
كوردستان 24: جه‌نابی باڵیۆز زۆر سوپاس بۆ ئه‌و كاته‌ی پێتبهخشین و به‌هیوای جارێكی دیكه‌ش له هه‌ولێر یان به‌غدا بتبینمه‌وه.
باڵیۆز: خۆسحاڵ ده‌بم و زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.