كشتوكاڵی هه‌ولێر: كه‌می پسپۆڕی كشتوكاڵی كێشه‌ی بۆ درووست كردووین
K24 – هه‌ولێر:
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی داتاکانی 2018 و 2019 و پلانی بۆ ساڵی داهاتوو لەگەڵ بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی کشتوکاڵی هەولێر کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە عەبدولڕەحیم عومەر بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بۆ کوردستان24 رایگەیاند، بۆ پەرەپێدانی كەرتی کشتوکاڵ پێویستیان بە بودجەیەکی تایبەت هەیە.
گوتیشی: بە ئەنجوومەنی پارێزگایان راگەیاندووە کە کێشەی کەمی پسپۆڕی کشت‌وکاڵیان بووەتە بەربەست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانیان.