ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانییه‌وه
K24- سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانی هاووڵاتیانی سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحییه‌كانی سنووری پارێزگاكه‌یان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان ده‌وه‌ستێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "سبەی دووشەممە بەرواری ٢٣/١٢/٢٠١٩ لە ناوندی بەرێوەبەرایەتیمان و سەرجەم فەرمانگەکانی رەگەزنامە، باری شارستانی و کارتی نیشتیمانی قەزا و ناحیەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتیمان ئاگادار دەکەێنەوە، كه له‌به‌ر جەردی ساڵانەی بەرێوەبەرایەتیمان، مامەڵەی ھاوڵاتیان رادەوەستێت، تکایە کەس سەردانمان نەکات".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "پێدانەوەی کارتی نیشتیمانی تا رۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٤/١٢/٢٠١٩ بەردەوام دەبێت، رۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٥/١٢/٢٠١٩ پشوی سەری ساڵ دەست پێدەکات تا ٥/١/٢٠٢٠".
H.B