ڤاڵڤێردی: په‌له‌مان نییه و به‌هێواشی به‌ره‌و پێش ده‌چین
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له 2019 ساتی خۆشیان تێپه‌ڕكردووه و له پێشه‌نگی لالیگا ماونه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: هه‌وڵده‌ده‌ین له 2020 سه‌رجه‌م یارییه‌كان ببه‌ینه‌وه.
ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه به سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستیان پێنه‌كردووه، ده‌شڵێت: له ئێستادا به‌هێواشی به‌ره‌و پێش ده‌چین و په‌له‌مان نییه و رێگایه‌كی دوورمان له‌به‌رده‌مه، هه‌وڵده‌ده‌ین له 2020 هه‌موو توانایه‌كی خۆمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كان ببه‌ینه‌وه.
ڤاڵڤێردی هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌وان له دوو وه‌رزی رابردوو ده‌ستیان به‌سه‌ر ناسناوی لالیگادا گرتووه و به جیاوازییه‌كی زۆریش له‌پێش ركابه‌ره‌كانیان بوون، ده‌شڵێت: سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان له رابردوو به‌ده‌ستهێناوه و ناسناومان بردۆته‌وه، به‌ڵام له چامپیۆنزلیگ شكستمان هێنا، به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول زوو گۆڵمان لێ كرا و دواجار به‌هۆی بێ ئاگایی و مامه‌ڵه‌ی خراپی خۆمانه‌وه له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر رۆماش كراینه‌ده‌ره‌وه، پار ئه‌گه‌ر له لیڤه‌رپوولمان بردبایه‌وه له بردنه‌وه‌ی جامی شاش سه‌ركه‌وتوو ده‌بووین، به‌هه‌رحاڵ ئه‌مجاره ئه‌زموونی زیاترمان وه‌رگرتووه و ئومێدم به یاریزانه‌كانمان هه‌یه كه چیتر رێگه به‌دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆیانه له چامپیۆنزلیگ نه‌ده‌ین.
له باره‌ی یاری كلاسیكۆش، ڤاڵڤێردی گوتی: نایشارمه‌وه له كلاسیكۆ تووشی گرفتی گه‌وره بووینه‌وه، ساڵی رابردوو 5 ـ 1 له ریال مه‌دریدمان برده‌وه، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام له كامپ نوو به‌باشی ده‌رده‌كه‌ون.
ڤاڵڤێردی له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی كاپتنی یانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: لیۆ مێسی دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نه له جیهان و تا دێت زیاتر به‌هێزتر ده‌بێت، سوارێزیش جه‌نگاوه‌رێكی به‌توانایه له‌به‌رده‌م گۆڵ، هه‌ڵبه‌ت گریزمانیش ته‌نیا له گۆڵكردن به‌توانا نییه، به‌ڵكو له یاریكردنی به كۆمه‌ڵ زۆر لێهاتوویه و رۆڵێكی گه‌وره له هاوكاریكردنی هاوڕێیه‌كانی ده‌گێرێت، هه‌روه‌ها دی یۆنگ له ناوه‌راستی یاریگه زۆر كارامه و لێزانه، به‌ڵام ده‌كرێت باشتریش بێت.