گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژی داعش: له‌ناوبردنی داعش به‌ ساڵێك ناكرێت

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی مەشقی بە 10 ھەزار پێشمەرگە كردووە
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگه‌یاند، لەم ساڵدا، هاوپەیمانێتییەکە مەشقی بە زیاتر لە 10 هەزار پێشمەرگە کردووە، کۆڵۆنێڵ مایڵز کەیگنز گوتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش تایبەت بە کوردستان24 گوتی: هێزەکانیان توانیویانە لە ئه‌مساڵدا زۆر شت بکەن، بەڵام لە ناوبردنی داعش کارێک نییە تەنها بە 12 مانگ بکرێت.

گوتیشی: بۆ ساڵی داهاتوو دەبێ هەماهەنگی زیاتر لە نێوان وەزارەتی بەرگری و هێزی پێشمەرگە هەبێت تا خانە نوستووەکانی داعش سوود لەو بۆشاییە وەرنەگرن کە درووستبووە.

گوتەبێژەکەی هاوپەیمانێتی بە ناوی هاوپەیمانێتییەکەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێ و کریسمسی لە خەڵکی کوردستان کرد و گوتی: ئێمە میوانین لێرە، بەڵام کە لە دەچینەوە وڵاتی خۆمان چیرۆکی جوان و دڵخۆشکەر لەبارەی کوردەوە دەگێڕینەوە.