هانده‌رانی بارسێلۆنا نێیمار شۆك ده‌كه‌ن
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی راپرسییه‌كی ئه‌نجامداوه و پرسیاری ئاراسته‌ی هانده‌رانی بارسێلۆنا كردووه كه پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار ده‌كه‌ن به 180 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه بۆ یاریزانه به‌رازیلیه‌كه شۆكه و زۆرینه‌ی ره‌تیانكردۆته‌وه ئه‌م یاریزانه بگه‌ڕێته‌وه، كه له راپرسیه‌كه‌دا 10 هه‌زار هانده‌ری بارسێلۆنا به‌شداریان كردووه.
رێژه‌ی 74%ـی هانده‌رانی بارسێلۆنا ره‌تیانكردۆته‌وه ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ نێیمار خه‌رج بكرێت به‌ڵام له سه‌دا 26% به به‌ڵێ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
نێیماری ته‌مه‌ن 27 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلییه‌وه به 88 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه 186 یاری كردووه، 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی كردووه، دواتر له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه به 222 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه له كۆی 70 یاری، 60 گۆڵ و 35 ئاسیستی كرد.