به‌هۆی ساخته‌كاری له ته‌مه‌نیان 7 یاریزانی عێراق له تایله‌نده‌وه گه‌ڕێندرانه‌وه به‌غدا
حەوت یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق بە هۆی ساختەکاریکردن لە تەمەنیان لە تایلەندەوە دەگەرێندرێنەوە وڵاتەکەیان.
ماڵپەری سپۆرتی عێراقی بڵاویکردووە لەسەر راسپاردەی عه‌بدولخالق مه‌سعوود، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، حەوت یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کاری نایاساییان کردووە و دەستکاریان لە تەمەنەکانیان کراوە، یەکسەر ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه عێراق و دوای گەڕانەوەشیان دادگایی ده‌كرێن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان 7 یاریزانه‌كان پێكهاتوون له (مسته‌فا محه‌مه‌د، خدر عه‌لی، عه‌لا عه‌باس، محه‌مه‌د داود، محه‌مه‌د ره‌زا، كه‌رار فالح مو‌سا و محه‌مه‌د عه‌لی عه‌بوود).
هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق ئێستا لە وڵاتی تایلەندن بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی خوار 23 ساڵانی ئاسیا و پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە ئۆڵمپیکی 2020.
هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق لە کۆمەڵەی یەکەمی پاڵەوانییەتی خوار 23 ساڵانی ئاسیا رکابەری هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی بەحرەین، تایلەند و ئوستورالیا دەکات و تاوەکو ئێستاش دیارنییە چارەنوسی شوێنگرەوەی ئەو یاریزانانە چی دەبێت.