توركیا: له ئیدلب 120 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌یه‌كی فریاگوزاری توركیا رایگه‌یاند، ته‌نیا له هه‌فته‌ی رابردوودا، له ئاكامی هێرش و بۆردومانه‌كانی سوپای سووریا بۆ سه‌ر پێگه‌ی به‌رهه‌ڵستكاران له سنووری پارێزگای حه‌له‌ب، 120 هه‌زار كه‌س روویان له سنووره‌كانی توركیا كردووه.
نوێنه‌ری سووریا له ده‌سته‌ی فریاگوزاری توركیا، "سه‌لیم توسۆن"، رایگه‌یاند، له ئاكامی بۆردومان و هێرشه‌كانی سوپای سووریا، بۆ سه‌ر ئیدلب، هاووڵاتیان ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێبهێڵن و ئاواره بن و روو له سنووره‌كانی توركیا بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، به درێژایی (15-30) كیلۆمه‌تری ناوچه‌ی سنووری نێوان توركیا و سووریا رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی نوێی ره‌وكردنی خه‌ڵكی حه‌له‌ب بووه‌ته‌وه و له‌و خێوه‌تانه‌ی كه بۆ یه‌ك خێزان ئاماده كراوون، پێنج خێزان گیرساونه‌ته‌وه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا هێزه‌كانی سوپای سووریا روویان له سنووری پارێزگای ئیدلب كرد بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌و گرووپه به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی كه به لایه‌نگری توركیا ناوده‌برێن و له سنووری ئیدلب ده‌سه‌ڵاتدارن و ئه‌نقه‌ره‌ش دژایه‌تی خۆی بۆ هێرشه‌كانی سوپای سووریا ده‌ربڕیوه و داوای له رووسیا كردووه رێگر بێت له به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هێرشانه.