زێدان هه‌واڵێكی ناخۆشی پێگه‌یشت
ئێدین هازاردی به‌لجیكی هێشتا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه راهێنانه‌كانی ریال مه‌درید و ناتوانێت به‌شداری له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا بكات، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌كان ده‌رچوو.
رۆژنامه‌ی ماركا بڵاویكردۆته‌وه هازارد هێشتا له پێكانه‌كه‌ی چاك نه‌بووه‌ته‌وه و ئه‌سته‌مه بتوانێت له جامی سوپه‌ری ئیسپانیا یاریی بكات، كه بڕیاره له هه‌شتی مانگی داهاتوو بۆ یه‌كه‌مجار له سعوودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له یه‌كه‌م یاریشیاندا رووبه‌ڕووی ڤالێنسیا ده‌بنه‌وه.
ماركا نووسیویه‌تی هازارد له كۆتایی مانگی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌ی ریال مه‌درید به‌ڵام ره‌نگه بۆ سه‌ره‌تای مانگی دوو توانای جه‌سته‌یی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌م یاریزانه به‌لجیكیه له یاریی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان تووشی پێكان بوو، له‌و یارییشه‌دا به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌ك یه‌كسان بوون.
ماركا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ریال مه‌درید له دوایین شه‌ش یایی به‌بێ هازارد ته‌نیا هه‌شت گۆڵی كردووه، به‌ڵام له شه‌ش یاریی پێشووتر به ئاماده‌بوونی هازارد مێره‌نگی 20 گۆڵی تۆمار كردووه.
ئیدین هازاردی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له هاوینی 2019 له یانه‌ی چێڵسی به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه ته‌نیا به‌شداریی له 13 یاری كردووه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان یه‌ك گۆڵی كردووه و 4 گۆڵیشی دروست كردووه.