سووریا له‌ رێككه‌وتنی رووسیا و توركیا له‌باره‌ی ئیدلب بێ ئومێدبووه‌

رووسیا: چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا به‌ گفتوگۆ ده‌بێت
kurdistan24.net

K24- مۆسكۆ:

ئه‌م ساڵ له‌ شاری سۆچی رووسیا، دوو رێككه‌وتن له‌نێوان پوتن و ئه‌ردۆغان، تایبه‌ت به‌ ناوچه‌ی ئیدلب و رۆژهه‌ڵاتی فورات بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان به‌رێگای ئاشتیانه‌ واژۆكران، به‌ڵام ئێستا حكوومه‌تی سووریا له‌و رێككه‌وتنانه‌ بێئومێدبووه‌ و پێیوایه‌ رێككه‌وتنه‌كان شكستییان هێناوه‌.

له‌كاتێكیشدا وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سوریا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەل میدیای رووسی رایگەیاند، ڕێکكەوتنی سوچی لە نێوان پوتین و ئەردۆغان لەبارەی سوریا شکستیھێناوە، بۆیه‌ تەنیا چارەسەر بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌ی رێگه‌ چاره‌ی سەربازییە، کەنستەنتین کەساچێڤ، سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی فێدرالی رووسیا جه‌خت له‌سه‌ر پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئه‌و وه‌زیره‌ی سووریا ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی رووسیا گفتوگۆ به‌ رێگەچاره‌ی كێشه‌كان ده‌بینن.

هاوكات میخایل جەبارۆڤ، ئەندامێكی دیكه‌ی ئەنجوومەنی فێدرالی رووسیا ده‌ڵێت: "جگە لەسەرقالی بە ‌ناکۆکیەکانی نێوان تورکیا و سوریا، مۆسکۆ لەھەوڵدایە کێشەی نێوان کوردان و دیمەشق بەگفتوگۆ چارەسەر بکات، ئەمانە قسەی ئەندامێکی تری ئەنجومەنی فێدڕالی رووسیان".

سەرەڕای دوو رێکەوتنی واژۆکراوی نێوان پوتین و ئەردۆغان، تایبەت بەرەوشی ئیدلب و خۆرھەڵاتی فورات بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی گفتوگۆ، ئێستا حکوومەتی سووریا سووره‌ لەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی خاکەکەی بەھەر نرخ و رێگایەك بێت.

H.B