لە دەروازەی سنووری سەرزێری 65 سم بەفر باریوە
K24 - دهۆك:
لە ئێوارەی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتهوه و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری لەگەڵ باكووری کوردستان، بەفرێکی زۆر باریوە و ئێستاش بەردەوامە.
دێوالی حەمێ بریندار، بەڕێوهبەری چاککردنەوەی رێگاوبانەکان لە دهۆك بە کوردستانن24ی راگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە ناوچە شاخاوییەکانی كانی ماسێ و سەرزێری، بەفرێکی زۆر باریوە و بو ماوەیهکی کەميش هەندێك لە رێگاکان داخران، بەڵام هەرزوو لەلایەن تیمەکانیانەوە رێگاکان پاکرانەوە.
راشیگەیاند، تیمی تایبەتیان پێکهێناوە و هەموو ئامادەکارییهکیان کردووە بو ئەوەی نەهێڵن رێگای ناوچە شاخاوی و گوندەکان لە شارەکان داببڕێت.
لهلایهكی دیكهوه (عيرفان سلێمان) بەرێوبەری کۆمەڵگای سەرزێری سنووری لەگەڵ باکووری کوردستان، بە کوردستان24ی راگەیاند، تائێستا زیاتر لە 65 سم بەفر باریوە و سەرەڕای بەردەوامی بەفر، بەڵام دەرگای سنووری سەرزێری دانەخراوە و بە بەردەوام کراوەیە و هاتوچۆ تێیدا ئاساییە.
ئ. م