به فه‌رمی بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداربوونی له یاریزانێكی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند
كارلێس ئالینای ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا به‌شێوه‌ی خواستن تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بۆ یانه‌ی ریال بێتیس گواسترایه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 28 دێسێمبه‌ری 2019، بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كارلێس ئالینا به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به ریال بێتیس ده‌كات.
كارلیس ئالینای 21 ساڵ، له ئه‌كادیمیای بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه و كارلێس پیۆڵی كاپتنی پێشووی بارسێلۆنا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانیه‌تی، ئه‌م یاریزانه لاوه به جێنشینی ئه‌ندرێس ئینیێستا ناسرابوو، به‌ڵام ڤاڵڤێردی راهێنه‌ر ئه‌م یاریزانه‌ی پشتگوێخست و بۆیه له پێناو ده‌رفه‌تی زیاتری یاریكردن په‌یوه‌ندی به ریال بێتیس كرد.