بیگ بێن ده‌ست به زه‌نگ لێدان ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كاتژمێری (بیگ بێن) له تاوه‌ره ناوداره‌كه‌ی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی 2020، بۆ جاری یه‌كه‌م رووخساره نوێیه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت و ده‌ست به زه‌نگ لێدان ده‌كاته‌وه.
تاوه‌ری ئه‌لیزابێس، كه به‌رزییه‌كه‌ی 96 مه‌تره، دوای دوو ساڵ كركردن به رووخسارێكی نوێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، میله‌كانی كاتژمێره‌كه بریقه‌دار كراوه، به‌شه كانزاییه‌كانی خاوێن كراوه‌ته‌وه و نه‌خشه هه‌ڵكه‌نراوه‌كانی سه‌ر به‌رده‌كانی تاوه‌ره‌كه‌ش به لێزانانه و جوانی نوێ كراونه‌ته‌وه.
مانگی مارسی رابردوو په‌رده‌ی سه‌ر به‌شێكی كاتژمێر و تاوه‌ره‌كه هه‌ڵگیرا، ده‌ركه‌وت ره‌نگه ره‌شه‌كه‌ی كاتژمێره‌كه به شین گۆڕاوه و زانایان گوتوویانه ئه‌وه ره‌نگه بنچینه‌ییه‌كه‌یه‌تی و یه‌كه‌مجاریش شین بووه نه‌ك ره‌ش.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی (بیگ بێن) له ساڵی 2017، زه‌نگی كاتژمێره‌كه وه‌ستێنرا، ته‌نها له رووداوه گرنگه‌كاندا زه‌نگه‌كه لێیداوه، دواجاریش خه‌ڵكی له‌نده‌ن گوێیان له زه‌نگه‌كه بوو، رۆژی 11/11/2019 بوو، ئه‌ویش له بیره‌وه‌ریی سه‌ربازه به‌ریتانییه‌كان بوو كه له ئه‌ركی نیشتمانییاندا كوژراون و به (رۆژی بیره‌وه‌ری) ناسراوه.
ئه‌نجوومه‌نی گشتی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، پێش ئه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ زه‌نگه‌كه به فه‌رمی لێبدرێته‌وه و كاتژمێره‌كه بكه‌وێته‌وه كار، چه‌ندجارێك تاقیده‌كرێته‌وه".
بڕیاره كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تاوه‌ر و كاتژمێره‌كه، كه بڕی 4 ملیار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی كه ده‌كاته 5.2 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ساڵی 2021 به یه‌كجاری ته‌واو ببێت.
بیگ بێن ڕۆژی 31/5/1859 بۆ یه‌كه‌مجار كاری پێكرا. بەڵام لەدوای شەش ھەفتە ھاووڵاتیانی شاری لەندەن بۆ یەکەمجار گوێبیستی زەنگەکانی بوون. تا ئێستا بەیەکێک لەگرنگترین شوێنەوارە گەشتیاریەکانی لەندەن دادەنرێت و بووه‌ته سیمبولێکی ئەو شارەو لەھەموو جیھانەوە سەردانی دەکرێت. کاتژمێره‌كه بەشێکە لە تەلاری وێستمینستر کە بارەگای پەرلەمانی بەریتانی تێدایە‌و کێشی کاتژمێرەکەش پێشتر نزیکەی بیست تۆن بووه.