فراكسیۆنه كوردییه‌كان مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به پێویست ده‌زانن
K24 – هه‌ولێر:
لایەنەكانی عێراق تا ئێستا نەیانتوانیووە كەسێكی گونجاو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاری بكەن و خۆپیشاندەرانیش لەسەری رازی بن، لەکاتێکدا عادل عەبدولمەهدی دەستی لەکارکێشاوەتەوە، بەڵام قسە لەسەر کاندیدکردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەكرێت.
فراكسیۆنە كوردستانییەكان بە گونجاوی دەزانن بۆ دەرباز بوون لە كێشەكان عادل عەبدولمەھدی بە ھەموو دەسەڵاتە دەستورییەكانییەوە بەردەوام بێت تا ئەوكاتەی رەوشی سیاسی و ئابووری عێراق ئارام دەبێتەوە.
هاوكات دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، هاوپه‌یمانی "البناء" ژماره‌یه‌ك كاندیدی دیكه‌ی ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه راسپێردرێت و پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت وه‌ربگرێت.
به‌رپرسێكی هاوپه‌یمانییه‌كه، رایگه‌یاندووه، له ماڵی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، هادی عامری كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی دیكه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌ستنیشان بكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماده نه‌بووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه و ئاشكراشیكردووه، هه‌ریه‌ك له فه‌ریق ركن، عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی، فه‌ریق توفیق ئه‌لیاسری و محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی ده‌ستنیشان كراوون بۆ ئه‌وه‌ی به ره‌سمی یه‌كێكیان ده‌ستنیشان بكرێت و بكرێته كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت.
هه‌فته‌ی رابردوو، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، كاندیدی هاوپه‌یمانی "البناء"ـی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت، "ئه‌سعه‌د عیدانی" ره‌تكرده‌وه و ئاماده‌یشی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.