ئاگرێكی گه‌وره گه‌مارۆی تیمێكی ئاگركوژێنه‌وه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه له میدیاكانی ئوسترالیا بڵاوبووه‌ته‌وه، تیمێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئوسترالی كه له ناوچه‌ی (نیو ساوس وێڵز) سه‌رقاڵی كوژراندنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره و به‌تینن، رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌بنه‌وه و خۆیان و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به ئاگر گه‌مارۆ ده‌درێت.
ئه‌ندامانی تیمه‌كه له شاره‌دێی ناورا كه ده‌كه‌وێته كه‌ناراوی باشووری نیو ساوس وێڵز له ئوسترالیا، كاتێك ده‌یانه‌وێت خۆیان بگه‌یێننه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ئاگر له ده‌وروبه‌ریان په‌ره‌ده‌ستێنێ و وه‌ك ئه‌وه‌ی بكه‌ونه دۆزه‌خێكه‌وه گڕی ئاگر هه‌موو شوێنه‌كه ده‌گرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی "Fire and Rescue NSW" له‌سه‌ر پێگه ئێلیكترۆنییه‌كه‌ی خۆی و له تویته‌ره‌كه‌یه‌وه ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له كه‌ناراوه‌كانی باشوور ئاگر دارستانه‌كانی گرتووه‌ته‌وه و هه‌ندێك جار ئاگره‌كه ده‌گاته ئاستێكی مه‌ترسیدار، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی ئیست جیبسلاند له ویلایه‌تی ڤیكتۆریا.
The crew from Fire and Rescue NSW Station 509 Wyoming recorded this video showing the moment their truck was overrun by the bushfire burning South of Nowra. The crew was forced to shelter in their truck as the fire front passed through. #NSWFires #ProtectTheIrreplaceable pic.twitter.com/Hb0yVrefi9
— Fire and Rescue NSW (@FRNSW) December 31, 2019