كاروانێكی دیكه‌ی هاوكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كرا

130 بارهه‌ڵگر بوون

K24 – هه‌ولێر:

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش (130) بارهه‌ڵگر هاوكاری سه‌ربازی و لۆجستی گه‌یانده‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌).

روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، كاروانێكی هاوكاری سه‌ربازی و لۆجستی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ "دێرزوور".

گوتیشی: "هاوكارییه‌كان پێكهاتوون له‌ ئۆتۆمبێلی هامه‌ر و تانكه‌ری سووته‌مه‌نی و ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی سه‌ربازی و به‌شێكیان ره‌وانه‌ی قامشلۆ و به‌شێكی دیكه‌شیان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه‌ و دێرزوور كراون".