قاسم سولەیمانی رۆڵی لە شەڕەکانی سووریا ھەبوو

چەند جارێك بریندار بووە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

قاسم سولەیمانی، فەرمانداری فەیلەقی قودسی ئێرانی لە شەڕەکانی سووریادا رۆڵی بەرچاوی هەبووە و بەشداری شەڕەکانی حەلەب و دێرزوور و حمسی کردووە و چەند جارێكیش بریندار بووە.

سولەیمانی، فەرماندەی گرووپە چەکدارەکانی شیعەی لە سووریا کردووە و لە ماوەی چەند ساڵی شەڕی ئەو وڵاتەش نزیکەی 70 هەزار چەکداری رەوانەی سووریا کردووە.

قاسم سولەیمانی، یەكێك بوو لەو سەركردانەی ئێران لەسەرەتای شەڕی سووریا بەرگری لە مانەوەی رژێمی ئەو وڵاتە دەكات، ھاوكات سەرپەرشتی گرووپە چەكدارەكانی ئێران و شیعەی لە سووریا دەكرد، توانی چەند شەڕێكی ناوخۆی سووریا بە قازانجی ئەسەد بشكێنێتەوە و بەرگری لە مانەوەی ئەو رژێمە بكات، چەند جارێكیش لە شەڕەكانی سووریا بریندار بوو.

 ھ.م