سوپای ئەڵمانیا راھێنانەکانی لە عێراق ھەڵپەسارد
K24 – ههولێر:
وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، راھێنانی بە ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان ھەڵپەسارد، ئەم بڕیارەش، دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی، دەرکراوە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیادا ھاتووە؛ ھەڵپەساردنی راھێنانەکان بە ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان لە تەواوی عێراق بە شێوەیەکی کاتی دەبێت و بۆ پاراستنی راھێنەرە ئەڵمانەکانە لەم دۆخەی ئێستای عێراق.
ھێزە ئەڵمانیەکە لە 415 کەس پێکھاتوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی داعش، ئەرکی راھێنانکردن بە ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکانیان، بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش، گرتۆتە ئەستۆ.
لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوودش، پەرلەمانی ئەڵمانیا ئەرکی ئەو ھێزەی بۆ ماوەی ساڵێک درێژکردەوە.
H.J