بەفر رێگای چەند ناوچەیەكی سنووری دهۆکی داخست

شەپۆلێكی بەفربارین سنووری پارێزگای دھۆكی گرتەوە

K24 - دھۆك

لە دوێنێ شەوەوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچە سنورییەکانی پارێزگای دهۆکی گرتووە و رێگای چەند ناوچەیەكیش بەو ھۆیەوە داخران.

دێوالی حەمێ بریندار، بەرێوبەری چاککردنەوەی رێگا و بانەکانی دهۆک بە كوردستان24ی رایگەیاند: "بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە ھەر یەك لە رێگاکانی زاخۆ -کانی ماسێ،  سەرزێر - کانی ماسێ، سەرسنک -سیارەتیکا،  دهۆک -دەڤەری بەرواری باڵا داخراون".

ئاماژەی بەوەشكرد، ھەوڵەكانیان بەردەوامن و توانیویانە هەندێک لە رێگا سەرەکییەکان بکەنەوە، لەوانەش رێگای  دهۆک - گەلیێ دیهێ.

بەرێوبەری رێگاوبانەکانی دهۆک داواشی لە شۆفێرەکان کرد، کە بۆ کارێکی پێویستی نەبێت سەردانی ئەو رێگا و ناوچانە نەکەن، چونکە بە گوتەی ئەوان ھاتووچۆ لەسەر ئەو رێگایانە زۆر سەخت و مەترسیدارە.

ھ.م