موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی نوێی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی نوێی له دژی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، موقته‌دا سه‌در، داوایكردووه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دابخرێت و باڵیۆزخانه‌كه‌ی به "باڵیۆزخانه‌ی شه‌ڕ و خراپه‌كاری" وه‌سفكردووه.
هه‌روه‌ها داوایكردووه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ بدات بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
له تویتێكدا سه‌در، نووسیویه‌تی: ئه‌و خاڵانه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیان له‌سه‌ردراوه، وه‌ڵامێكی به‌س نین بۆ پێشێلكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و راگه‌یاندنی دوژمنكاری له‌گه‌ڵ ئاین و مه‌زهه‌بدا.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا ئێمه ره‌فتارێكی گه‌وره‌ترمان ده‌بێت.
سه‌در داواشیكردووه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌م بڕیارانه بدات:
یه‌كه‌م: ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منی و پابه‌ند نه‌بوون به به‌نده‌كانی.
دووه‌م: ده‌ستبه‌جێ داخستنی باڵیۆزخانه‌ی شه‌ڕ و خراپه‌كاری ئه‌مه‌ریكا.
سێیه‌م: داخستنی سه‌رجه‌م بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ركردنیان به شێوه‌یه‌كی سه‌رشۆڕانه.