ناتۆ بۆ تاوتوێكردنی لێكه‌وته‌كانی كوژرانی سوله‌یمانی كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام ده‌دات.
سكرتێری په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)، ینس ستۆلتنبرگ، داوای له ئه‌ندامانی ناتۆ كرد، سبه‌ی له برۆكسل ئاماده‌بن بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی ره‌وشی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
هاوكات ئه‌مڕۆ ناتۆ بڕیاریدا ئه‌ركی راهێنان به سوپای عێراق رابگرێت، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و مه‌ترسییه ئه‌منییانه‌ی دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی رووبه‌ڕووی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان له عێراق بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا پرۆگرامی راهێنان به هێزه عێراقییه‌كان رابگرێت، به هۆی ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانیان.