سوپای عێراق: حكومه‌ت ده‌خوازێت هێزه بیانییه‌كان راهێنان به سوپا بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا "عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف" رایگه‌یاند، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان، پرسی پشتیوانی هێزی ئاسمانی عێراق و پرۆسه‌ی پڕچه‌ككردنی سوپای عێراق و كۆمه‌كی لۆجستی ناگرێته‌وه.
گوتیشی: له‌یه‌كتێگه‌یشتن له نێوان فه‌رمانده عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: حكومه‌تی عێراق خواستی ئه‌وه‌ی پیشانداوه، هێزه بیانییه‌كان بۆ پرسه‌كانی پڕچه‌ككردن و راهێنانی هێزه عێراقییه‌كان بمێننه‌وه.
ئاشكراشیكرد، له (2014)دا دوو یادداشتی له‌یه‌كتێگه‌یشتن له نێوان عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی واژوو كراوون و به گوێره‌ی ئه‌و دوو یادداشته هاوپه‌یمانی هاوكاری عێراق ده‌كات له شه‌ڕی دژ به داعشدا. به‌ڵام ئه‌و لادان و بڕیاره تاكلایه‌نانه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه له‌م دواییانه داویه‌تی، به‌رپرسیارێتیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هاوپه‌یمانی.
دوێنێ، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیارنامه‌یه‌كی بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق په‌سند كرد.
له لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پابه‌ند نابێت به بڕیاره‌كه‌وه و هێزه‌كانی ناكشێنێته‌وه، چونكه به ملیاران دۆلاری خه‌رج كردووه و بنكه‌ی ئاسمانی پته‌وی درووستكردووه، كه تێچوویه‌كی زۆری هه‌بووه.