هێرشبه‌ره ئێرانییه‌كه‌ی پرێمه‌رلیگ ئۆتۆمبێلێكی پۆرشی به دیاری پێبه‌خشرا
عەلیرەزا جەهانبەخش، هێرشبه‌ری پیشه‌گه‌ری ئێرانی وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی دیاری‌کرا و ئۆتۆمبێلێكی گرانبه‌هاشی پێبه‌خشرا.
ماڵپەری فەرمی یانەی برایتۆنی ئینگلیزی بڵاویکردەوە عەل رەزا جەهانبەخش هێرشبەری ئێرانی دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی به‌رز، توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردوو یانەکەیان بەدەست بێنێت.
عەلیرەزا لە مانگی دێسێمبه‌ری 2019 لەگەڵ یانەکەی بەشداری دوو یارییەکەی چێڵسی و بۆرنمۆسی کرد و لە هەردوو یاریشدا گۆڵی بۆ یانەکەی کرد، بە تایبەت گۆڵەکەی بەرامبەر چێڵسی بە دەبل کیک میدیاكانی جیهانی هه‌ژاند، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری به‌رز تۆماری كرد.
عەلیرەزا دوای دەست نیشانکردنی وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی، خەڵاتێکی گرانبەهای پێشکەش کرا، ئەویش ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری پۆرشە.
عه‌لیره‌زای ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2018 له یانه‌ی ئه‌لكه‌ماری هۆڵه‌ندی به به‌های 18 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی برایتۆنی ئینگلیزی، به‌مه‌ش بووه گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی یانه ئینگلیزییه‌كه، پێش ئه‌وه‌ی رووبكاته پرێمه‌رلیگ له‌گه‌ڵ یانه هۆڵه‌ندییه‌كه له كۆی 111 یاری 37 گۆڵ و 31 ئاسیستی كرد، به‌ڵام كاتێك روویكرده یانه‌ی برایتۆن له 26 یاری هیچ گۆڵێكی نه‌كرد، به‌ڵام دوو یارییه گرێی به‌ختی بۆته‌وه و له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ ده‌كات.